سایتێك بۆ دروستكردنی رێكلام كارت

سایتێك بۆ دروستكردنی رێكلام كارت
بزنس كارت یان بە واتایەكی دیكە كارتی ریكلام چ بۆ كۆمپانیا چ بۆ شوێنە بازرگانییەكان و تەنانەت بۆ كەسایەتی و تاكەكانیش گرنگی خۆی هەیە.. بۆ دروستكردنی ریكلام كارت پێویستی بە كەسی شارەزا هەیە كە دیزاینی و نەخشەسازی بۆ بكات، بەڵام ئەگەر بتهەوێ خۆت دەست بەكار بی پێویست بە هیچ پرۆگرام و شارەزاییەكی ئەوتۆ ناكات بۆ ئەم مەبەستە سەر لە سایتی Canva بدە، سایتێك تەنیا ئەوەندە بەسە ناوی خۆت یان جیمێلی خۆتی تێدا بنووسی و ئەكاونتێك بكەیەوە، پاشان هەموو كارەكان ئاسانە، دواتر دەتوانی ئەو بەشە هەڵبژێرەی كە مەبەستتە واتە ریكلام كارتەكەت دەكەوێتە چ بەشێكەوە وەك (بازرگانی، هونەری، پزیشكی، وەرزشی....) پاشان سەدان نموونەی لە مەبەستەی خۆتی تێدایە و دەتوانی یەكێكیان دیاری بكەی و دەستكاری بكەی. یان پێویست بەوەش ناكات هەموو ئەو شتانەی بۆ دروستكردنی رێكلام كارتێك پێویستە لەبەر دەستدایە...
Top