ئامێرێك بۆ دۆزینەوەی كەلوپەلەكان

ئامێرێك بۆ دۆزینەوەی كەلوپەلەكان
رەنگە هەر كام لە ئێمە، یەكێك لە كەلوپەلە گرنگەكانمان ون كردبێ و یان دزرابێ و هەرگیز دەستمان نەكەوتبێتەوە، یان زۆر جاران منداڵێكی بچووكتان لێ بزر دەبێ و نازانن لە كوێیە، یان لە فڕۆكەخانەكان جانتاكانتان ون دەكەن، یان یەكێك لە ئەندامانی ماڵەوەتان پیرە یان نەخۆشی دەروونی هەیە بەڵام نازانی لە كوێیە؟ بە دانانی ئامێری بچووكی Wireless-Bluetooth-4-0-Mini-GPS-Tracker كە وەك میدالیای سویچە لە كۆڵ ئەو گرفتانە دەبیەوە، مەترسی ئەوەت نەبێت منداڵ یان ئەندامانی پیر و نەخۆشییە دەرونییەكانتان ون ببن، یان جانتا و كەلوپەلە گرنگەكانتان نەدۆزنەوە..
ئەو ئامێرە لەگەڵ موبایل بەهۆی بلوتوس یان وای-فای پەیوەند دەدرێت، هەركاتێك لە مۆبایلەكە را بتهەوێ ئەگەر لێت نزیك بێت دەتوانی زەنگی بۆ لێبدەی، كە زەنگ لێدەدا و گلۆپێك هەڵدەكات، ئەگەر مەودای كەلوپەلەكە دووریش بێت دەتوانی لەسەر موبایلەكە نەخشەی جێگاكە ببینی و بزانی لە كوێیە..
دەكرێت وەك مەداڵیا لە مل بكرێت، یان لە شوێنێكی شاراوەی كەلوپەلە گرنگەكان دابندرێت.. خۆی چەندین رەنگی جیاوازی هەیە و ستایل و دیزانیشیان جیاوازە..
Top