كامێرایەكی وردیلە لە ئاستێكی بەرزدا

كامێرایەكی وردیلە لە ئاستێكی بەرزدا
ژیان هیچ كاتێك ئەوەندە ئاسانتر نەبووە، ئامێرەكان بوونەتە هەمە كارە، تەنیا ئامێرێك چەند ئەركێك ئەنجام دەدات، جیهانی ئامێرە گەورە و زەبەلاحەكان كۆتایی هاتووە، هەموو شتێك بەرەو بچووك بوونەوە دەچێت.. بۆ نموونە كامێرای وردیلەی C1 CookyCam كە ئەركی كامێرایەكی مەزن بە زیاتریشەوە ئەنجام دەدات. ئەم كامێرا وردیلەیە ئەوەندە بچووكە بەقەد قووتوە شەقارتەیەك دەبێت، لە رێگای وای فای یان بلوتوسەوە بە كۆمپیوتەر و مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت، دەكرێت لە رێگای دوورەوە هەر بە مۆبایلەكەت وێنەی پێ بگری..لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس كاری دەگونجێت، دەكرێت وەك كامێرایەك بۆ ڤیدیۆ راستەوخۆ سوودی لێوەربگیردرێت. دەكرێت وەك كامێرای چاودێری و ئەمنییەتی دایبنێی و بەهەر جوڵەیەك بە پەنای دا بڕوات دەست بكات بە تۆماركردنی فیلم. دەكرێت هەتا 3 كاتژمێر بێ وەستان فیلم تۆمار بكات، بۆ ئۆتۆمبیل و پایسكلیش دەبێت و لەكاتی رۆیشتندا ڤیدیۆ هەڵدەگرێتەوە.
هەروەك ئاماژەی پێكرا بۆ سیستەمی ئەمنییەتی و چاودێری گونجاوە و بۆ كاری دزە پێكردن و سیخوڕیش دەگونجێت، هەر بۆیە شوێنە هەستیارییەكان، سەرپەرشتی منداڵان و چاودێری لە بە ساڵاچووان دەكرێت ئەو كامێرایان بۆ دابندرێت. كێشی كامێراكە تەنیا 32 گرامە كەچی بە فوول ئیچدیش فیلم هەڵدەگرێتەوە و میمۆری 32 گیگابایتی تێدایە.v
Top