كاتژمیری كلاسیك بەڵام هۆشمەند

كاتژمیری كلاسیك بەڵام هۆشمەند
گۆڕانكاری زۆر بەسەر كاتژمێردا هاتووە، هەم لە دیزاین و هەم لە ئەركدا، چەند ساڵێكە كاتژمێرە زیرەكەكان پەرەیان سەندووە، بەڵام ئەوانەی كاتژمێر بەكاردێنن هێشتا وازیان لە كاتژمێرە كلاسیكیەكان نە هێناوە، هەربۆیە كۆمپانیایەكی سویسری بەرهەمێكی سەرنج راكێشی دروست كردووە، كاتژمێرێكی كلاسیك بەڵام بە كرداری هۆشمەندانە.
كاتژمێری جۆری X-ONE H1 تێكەڵاوێكە لە هەردوو كاتژمێری كلاسیك و كاتژمێری زیرەك، وەك كاتژمێرە سمارتەكان دەتوانی پەیوەندی پێوەربگرێ، كورتەپەیامەكان بخوێنێتەوە، بە سوود وەرگرتن لە دوگمەكانی سەر كاتژمێرەكە دەتوانێ مۆسیقای پێ بڵاوبكرێتەوە. پێوانی هەنگاوەكان و چەند توانایەكی دیكەشی هەیە.
Top