سەرنجێك لەسەر سپیكەرە نوێیەكەی ئەپل

سەرنجێك لەسەر سپیكەرە نوێیەكەی ئەپل
بازاڕ بەرهەمهێنانی سپیكەرە هۆشمەندەكان گەرمە، سپیكەرەكان شوێنی رادیۆ و ئامێرەكانی بڵاوكردنەوەی دەنگ دەگرنەوە. ئاخر لەوە گرنگتر سپیكەر (بڵندگۆ)یەك نە میمۆری لەسەر بێ و نە شریتی بخرێتە سەر و نە هیچ شتێكی دیكە تەنیا بە فەرمانی بەكارهێنەرەكەی كار بكات، ئەوەی داوای بكات بۆی لێبدات لەوە گرنگتر..
كۆمپانیای ئەپل یەكێك نوێترین سپیكەری سمارتی خۆی بەناوی Homepod بەرهەمهێناوە، سپیكەرێك كە بۆ دەنگ هاوتای نییە و ماڵەكەت پڕ دەبێت لە مۆسیقا.. سپیكەرێك كە لەناوەوەیدا لە حەوت سپیكەری بچووك پێكهاتووە و دەنگ بۆ هەموولایەك وەك یەك بڵاو دەكاتەوە.
سپیكەرە هۆشمەندەكە هەروەك ئاماژەی پێكرا بە دەنگی بەكارهێنەرەكەی كار دەكات و داواكان جێبەجێ دەكات، ئەگەر داوا بكەی بڵێی فڵانە گۆرانییەم بۆ لێبدە، لێیدەدا، لەو گۆرانیانەی حەزی لێدەكەی دەنگی بەرز دەكات، كەش و هەوای رۆژانەت پێ رادەگەیەنێ و هەواڵەكان دەخوێنێتەوە، لەكاتی چێشت لێناندا بیرت دەەهێنێتەوە كە كەی خۆراكە پێدەگات و كەی ئاگرەكە نزم بكەی، دەتوانی بەهۆیەوە كورتەپەیام بەڕێ بكەی.
Top