یەكەم میمۆری SSD سەد ترابایتی

یەكەم میمۆری SSD سەد ترابایتی
ئەگەر تەنیا بۆ دە ساڵ لەمەوبەر بگەڕێینەوە، بیركردنەوە لە بەرهەمهاتنی هارد یا میمۆری 100 ترابایتی بە خەیاڵیش نەدەگونجا.. سەد ترابایت یانی ئەگەر گەورەترین كتێبخانەی جیهان ببێت بە فایلی PDF بە زیادەوە تێیدا دەگونجێت..
مانگی رابردوو سامسۆنگ پێوانەی بەرزترین میمۆری SSD تۆمار كرد، ئەویش بەرهەمهێنانی میمۆرییەك بە قەوارەی داكردنی داتای 30 ترابایت! وابیردەكرایەوە میمۆری دواتر لەلایەن هەر كۆمپانیایەكەوە بەرهەم بێت ئەوپەڕی 50 ترابایت دەبێت، بەڵام كۆمپانیای «نیمباس» ئەو پێوانەیی بڕی و گەیاندییە 100 ترابایت.
كۆگای داكردنی داتاكان واتە میمۆری دوو جۆری هەیە HDD ئەوەی پێیدەگوترێت هارددیسك و هەروەها SDD.. میمۆری جۆری ExaDrive DC100 كە لە جۆری SDDیە خێراییەكی یەكجار زۆری هەیە و دەتوانێت لە ماوەی چركەیەكدا 500 میگابیت لە خۆیدا خەزن دەكات.
كۆمپانیای ناوبراو جگە لەو هاردە SSDیە میمۆرییەكی دیكەی بە قەبارەی 50 ترابایتیش بەرهەم هێناوە.
Top