ئۆتۆمبیلەكان لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان

ئۆتۆمبیلەكان لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان
پێدەچێ رۆژێك دابێت ئۆتۆمبێلەكان لەسەر زەوی نەمێنن و هەموویان وەك فڕۆكە بە ئاسماندا بخولێنەوە.. رەنگە ئەمە خەون و خەیاڵ بێت، بەڵام لە دونیای تەكنەلۆژیادا هیچ شتێك خەون و خەیاڵ نییە. نزیكەی 3 ساڵە بە چڕی هەوڵ دەدرێت ئۆتۆمبیلی فڕۆك گشتگیر بكرێت.. لە نوێترین هەوڵیشدا كۆمپانیای aeromobileە كە ئۆتۆمبلێكی فڕۆكی بەناوی (AeroMobil 5.0 VTOL) بەرهەم هێناوە. لە راستیدا ئۆتۆمبیلێكی ئەلكترۆنییە كە شوێنی چوار كەسی دەبێتەوە. بە سوود وەرگرتن لە «روتۆر»ەكان كە لە كۆتایی باڵەكانیەوە داندراوە بەشێوەی ئاسۆییش بفڕێت و بنیشێتەوە.
كۆمپانیای بەرهەمهێن رایدەگەیەنێ بە تەما نییە ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ فرۆشتن بەرهەم بێنێ بەڵكو ئەوەی بەرهەمیشی هێناوە تەنیا بۆ نمایشە.. بەڵام جۆرێكی دیكەی هەیە بە تەمایە لە ساڵی 2020دا بیخاتە بازاڕەوە..
Top