دەستبەندێك بۆ تەندروستی

دەستبەندێك بۆ تەندروستی
زۆربەی كاتژمێرە هۆشمەندەكان توانای جۆراوجۆریان بۆ شیكردنەوە و لێكدانەوەی بەشێك لە زانیارییە گرنگەكانی جەستە هەیە، وەك لێدانی دڵ، مەودای رۆیشتوو، كالووری سووتێندراو....تاد. بەڵام زانیارییە گرنگەكانی جەستە هەر ئەوەندە نین، بەكارهێنەر حەزدەكات زیاتر لەوانەش بزانێت..
دەستبەندی جۆری aura band رێك بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە، بەهۆی چەندین هەستەوەر كە لە دەستبەندەكە دایە دەكرێت رێژەی چەوری، ئاوی جەستە دەستنیشان بكرێت. دابینكردنی ئاوی لەدەست رۆیشتووی جەستە بەتایبەت بۆ وەرزشوان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەهۆیەوە دەزانێت رێژەی ئاوی لەدەست رۆیشتوو بەشێوەیەكی راستەوخۆ بزاندرێت. خاڵێكی سەرنج راكێش كە لەو دەستبەندەدا هەیە بەكارهێنەر بە قەد چالاكی بەسوودی وەرزشی رۆژانەی دەتوانێت پارەی مەجازی بەناوی (aura coin) وەربگرێت و لەو پارەیە بۆ كڕینی دیاری یا كڕینی ئامێری دیكەی كۆمپانیا سوود وەربگرێت.
Top