لاپتۆپەكەی هواوی بەبێ پەراوێز و چوارچێوە

لاپتۆپەكەی هواوی بەبێ پەراوێز و چوارچێوە
كۆمپانیای «هواوی» لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژیای نوێدا، ئەگەرچی بەبەراورد بە كۆمپانیاكانی دیكە مێژوویەكی كەمی هەیە، بەڵام لەم ماوەیەشدا گەشەكردنی زۆری بەخۆوە دیوە.
لەم ماوەیەدا لاپتۆپێكی خۆی بەناوی MateBook X Pro خستەڕوو كە پەراوێزی یەكجار تەنكە، دەكرێت بڵێین بێ پەراوێز و چوارچێوەیە..
لاپتۆپی ناوبراو لە بواری سەختە ئامرازەوە بەیەكێك لە لاپتۆپە گرنگەكان دێتە ژمار..
لاپتۆپەكە شاشەكەی 14 ئینجە لەمسییە. بە روونی و گەشەی 2000×3000دا. سیستەمی شاشەكە بەجۆرێكە دەكرێت لە ژێر تیشكی تاویشدا سوودی لێوەربگیردرێت. لاپتۆپەكە زۆر زۆر تەنكە. دوو رەنگی رەساسی و رەشی هەیە. پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی هەشتەمە. باتری لاپتۆپەكە ئەوەندە بەهێزە تاكو 15 كاتژمێر كاركردن شەحنی بەتەواوی دانابەزێت. سیستەمی ئەمنییەتی پەنجەمۆرە. خێراییەكەی بە جۆرێكە لە مەودای هەشت چركەدا سیستەم هەڵدەبێت. كیبۆردەكەی دژە ئاوە واتە ئەوكاتەی بەكارهێنەر ئاگای لێنابێت، چا یا ئاو بەسەر كیبۆردەكەدا بڕژێت كێشەی بۆ نایەتە پێش. جیاوازی ئەو لاپتۆپە لەگەڵ گشت لاپتۆپێك لەوەدایە كە كامێراكەی لەسەر شاشەكە نییە بەڵكو لە ژێر یەكێك لە دوگمەكانی كیبۆرد دایە، هەركاتێك پێویست بوو دەكرێت لەسەرەوە دایبنێی. كوالیتی نیشاندان لە جۆری K4ە. دەكرێت كارتی شاشەی گەڕۆكیشی بۆ دابندرێت. چوار مایكی تێدایە بۆ دەنگ هەڵگرتنەوە لە كۆنفرانس و سیمینارەكان. رامەكەی 16 گیگابایتە، هاردی 512 گیگابایت و سیستەمی core i7ی لەسەرە.
Top