پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فۆنت

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فۆنت
ئەو پرۆگرامانەی تایبەتن بە دروستكردن و دەستكاریكردنی فۆنت گەلێكن، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتوو ئاسانەكان پرۆگرامی (High-Logic FontCreato)ـه. ئەم پرۆگرامە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەر دەرەخسێنێ كە بە ئاسانترین شێواز فۆنتی تایبەت بەخۆی دروست بكات. بەكارهێنەر دەتوانێت فۆرماتەكانی فۆنتی TrueType و OpenType بەكاربێنێ و دەستكاریان بكات. پرۆگرامی ناوبراو بۆ دیزاینەر و شارەزایانی تایب كردن زۆر بە كەڵكە. بە ئاسانترین شێواز دەتوانیت كاراكتەری تایبەت بەخۆت دروست بكەی. زیاتر لە 2200 كاراكتەری لەپێشدا ئامادەكراویشی تێدایە.
بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- توانای دانانی لۆگۆ و وێنە وەكو فۆنت.
- دەستكاری كردن و رێكخستنەوەی سەرلەنوێی ناوی فۆنتەكان
- توانای باش كردنەوەی ئەو فۆنتانەی كە بەباشی دروست نەكراون.
Top