نوێترین مۆنیتۆری سامسۆنگ

نوێترین مۆنیتۆری سامسۆنگ
سامسۆنگ گەورەترین مۆنیتۆری خۆی بە قەوارەی 49 ئینجی پانی خستەڕوو. دیزاینی سەرنج راكێش و پانایی شاشەكە، ئەزموونێكی نوێ بۆ ئەوانەی كاری گرافیك و دیزاین و هەروەها یاری ئەلكترۆنی دەكەن دەرەخسێنێ. مۆنیتۆرەكەی سامسۆنگ كە بە جۆری C49HG90 ناسراوە پشیتوانی لە ستاندەری HDR دەكات، خێرایی وەڵامدانەوەی یەك ملمی چركەیە..
بە سوودوەرگرتن لەو ستاندەی هەیەتی دەكرێت بە ئاسانی مۆنیتۆرەكە لە ئاسۆییەوە بكەی بە ستوونی. سیستەمێكی تایبەتی تێدایە بەناوی eye-saver كە دەبێتەهۆی ئەوەی تیشكی شین بڵاونەبێتەوەو و ئازار بەچاو نەگەیەنێ.
Top