شاشەیەك لەیەك كاتدا دوو دیمەن نیشان دەدات

شاشەیەك لەیەك كاتدا دوو دیمەن نیشان دەدات
لە پیشانگای ساڵانەی ces2018دا، یەكێك لە سەرنج راكێشترین ئەو ئامێرانەی خرانەڕوو، شاشەیەك بوو بەناوی MirraViz ناسراوە، شاشەیەك لە راستیدا وەك سیحر دەچێت چونكە دوو دیمەنی جیاواز بۆ دوو بەكارهێنەر لەیەك كاتدا نیشان دەدات. بۆ نموونە ئەگەر هاوڕێكت لە لای چەپتەوە دانیشێ و تۆش لەرای راست بی، ئەو دیمەنی هاوڕێكەت لەسەر شاشەكە دەیبنێ لەگەڵ دیمەنی تۆ جیاوازە، تۆ دەتوانی سەیری فیلمێك بكەی، ئەو دەتوانێ سەیری یارییەكی وەرزشی بكات. شاشەكە دوو پرۆژكتەری جۆری DLPی لەسەرە.
ئەم جۆرە شاشانە پێشووتریش لەلایەن كۆمپانیای ئێل جی و سونییەوە خرابووە روو، بەڵام لە سیستەمەكەی ئەواندا سوود لە چاویلكە وەردەگیردرا، بەڵام لەم شاشەیەدا پێویستی بە چاویلكەی تایبەتیش نییە.
Top