كامێرایەكی نوێی سێ رەهەندی 360 پلەیی

كامێرایەكی نوێی سێ رەهەندی 360 پلەیی
سامسۆنگ لەم دواییانەدا كامێرایەكی زۆر تایبەتی خستەڕوو، كە سەرنجی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیای نوێی بۆلای خۆی راكێشاوە، كامێراكە كە بە 360 Round ناسراوە، دەتوانێت ڤیدیۆیی 360 پلەیی سێ دەوری واتە 3D بە كوالیتی K4 تۆمار بكات. كامێرای ناوبراو پێچەوانەی كامێرای Gear 360 بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی واقعی مەجازی زۆر گونجاوە. خودی كامێراكە پێكهاتووە لە كۆی 17 كامێرا و كە 8 دانەیان دوو پێكەوەن و یەكێكیش لە سەرەوەیە. نە تەنیا فیلم بە شێوەی سێ دەوری تۆمار دەكات بەڵكو دەنگیش چونكە چەند مایكرۆفۆنێكی تێدایە.. كامێراكە بە تۆزوخۆڵ و تەڕبوون تێكناچێت. ئەو فیلمانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن بە كۆمپیوتەرێكی ئاسایی سەیر ناكرێت بۆیە دەبێ كۆمپیوتەرێكی زۆر پێشكەوتووش هەبێ بۆ سەیركردنیان. ئەوە ئاساییە كە كامێرایەكی بەمجۆرە گرانباییە. رامی كامێراكە 10 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 40 گیگابایتە. هەرچەندە شوێنی دانانی میمۆری و USB هەیە. كێشی كامێراكەش 2 كیلۆیە.
Top