لاپتۆپ- تەبلێتێكی ناوازە

لاپتۆپ- تەبلێتێكی ناوازە
چەند ساڵێكە لاپتۆپی دوو ئەركە واتە هەم لاپتۆپ و هەم تەبلێت كەوتوونەتە بازاڕەوە، یەكێك لە سەركەوتووترین لاپتۆپ- تەبلێتەكان كە بەم دواییە لەلایەن كۆمپانیای HPیەوە بەرهەم هاتووە. لاپتۆپی جۆری HP ZBook x2یە. كە بە یەكەم كۆمپیوتەری جۆری Workstation دەناسرێ.
لاپتۆپەكە زیاتر بۆ ئەوانەیە كە كاری پیشەیی دەكەن وەك، دیزاینەران و هونەرمەندان و نەخشەسازان.. كاتێك شاشەكە جیادەكەیەوە تەبێتە تەبلێتێكی 14 ئینجی لەمسی بە كوالیتی زۆر بەرز..
لەگەڵ لاپتۆپ- تەبلێتەكە قەڵەمێكی سمارت هەیە كە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكان، قەڵەمەكە زۆر هەستیارە.. لە كۆتاییەكەشیدا پاك كەرەوەیەك هەیە كە بە ئاسانی دەكرێت ئەوەی مەبەستت نییە بیسڕیەوە. كێشی لاپتۆپەكە 2.2 ئینجە. دەكرێت لە یەك كاتدا لەگەڵ 5 شاشە ببەسترێتەوە. سیستەمی ئەمنییەتی زۆر بەرزە، جگە لە پەنجەمۆر ناسینەوەی روخساریشی تێدایە.
كارتی گرافیكی بەرزی هەیە و رامەكەی 32 گیگابایتە و هاردەكەی 2 ترابایتە. باترییەكی بەهێزی هەیە هەتا 10 كاتژمێر دانابەزێت. هەروەها بە تەڕبوون و تۆزوخۆڵ تێكناچێت.
Top