لە 2018 گۆڕانكاری لە TVدا روو دەدا

لە 2018 گۆڕانكاری لە TVدا روو دەدا
لە دە ساڵی رابردوودا، ساڵ بە ساڵ گۆڕانكاری لە جیهانی تەلەڤزیۆندا روویداوە، لە شاشەی پلاسیماوە بگرە بۆ LCD و LED و لەم دواییەشدا OLED.. لەم ساڵیشدا هەردوو كۆمپانیای كۆریایی LG و سامسۆنگ هەوڵ دەدەن بە یەكجاری گۆڕانكاری جیدی لە لە تەلەڤزیۆندا پێك بێنن و تەلەڤزیۆنێك بخەنە بازاڕەوە كە بە ویستی بەكارهێنەر بچووك و گەورە بكرێتەوە، كۆمپانیای LG لە سەرەتای ساڵی 2018دا تەلەڤزیۆنێكی قەوارە 65ی خستەڕوو، كە بە ویستی بەكارهێنەر سایزەكەی بچووك و گەورە دەبێتەوە.. شاشەكە لە جۆری OLEDیە.. راست وەك پەردەیەك دەچێت دەچێتەوە پاڵ یەك.. ئەوكاتەی كە بۆ نیوە بچووك دەبێتەوە دەبێتە شاشەیەك كە كەش و هەوای ژوور و دەرەوە، كاتژمێر، ئاكامی یارییە وەرزشییەكان نیشان دەدات..
Top