پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی یەكجاری پرۆگرامەكان

پڕۆگرامێك بۆ سڕینەوەی یەكجاری پرۆگرامەكان
ئەوانەی كۆمپیوتەر بەكاردێنن رەنگە بۆیان گرنگ نەبێت كە پرۆگرامێك بەكار بێنن بۆ سڕینەوەی پرۆگرامەكان دەڵێن ئەوەی بۆ چییە دەچینە كۆنتڕۆڵ پەنەڵ و لەوێدا پرۆگرامی مەبەستمان دەسڕینەوە، بەڵام لەراستیدا بەم جۆرە نییە، سڕینەوەی پرۆگرامێك جار هەیە كێشەی زۆری هەیە، رەنگە پرۆگرامەكە بسڕیەوە، بەڵام فایل و لق و پۆپەكانی پرۆگرامەكە بەتەواوی ناسڕێنەوە.. بۆ سڕینەوەی پرۆگرامێك بە یەكجاری پێویستە پرۆگرامی Total Uninstall Pro بەكار بێنی.. ئەم پرۆگرامە گرفتی نەسڕینەوەی پرۆگرامەكان بەشێوەیەكی باش چارەسەر دەكات.
لەم پرۆگرامەدا بەشێوەیەكی روون چۆنییەتی سڕانەوەی پرۆگرامەكان نیشان دەدات. شێوازی سڕینەوەی پرۆگرامەكان بە دوو جۆرە، بە شێوازی گرافیكی نیشانی دەدات كە فایلەكانی پرۆگرامەكە لە كوێ خزاون و چۆن دەیانسڕێتەوە. شێوازی دووەم كاتێك بەكارهێنەر گشت فایلەكانی پرۆگرامەكە دەبینێ خۆی دەستنیشانی دەكات چۆنی بسڕێتەوە.. هەروەها دەتوانرێ جارێكی دیكە پرۆگرامە سڕاوەكە بەهۆی پرۆگرامی Total Uninstall Pro بهێنیەوە.
Top