كامێرایەكی 100 میگاپیكسلی بە توانایەكی زۆرەوە
![كامێرایەكی 100 میگاپیكسلی بە توانایەكی زۆرەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/camira100miga.jpg )
كامێرای سەد میگاپیكسلی لە جۆری H6D-100C یەكێكە لە كامێرا سەركەوتووەكان تایبەت بە كامێراوانی پیشەییە. وێنەگرتن بەو كامێرایە زۆر سروشتیی دێتەبەرچاو. جگە لە وێنەی سەد میگاپیكسلی توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی k4ی هەیە و بە فۆرماتی adobe cinema dng تۆماری دەكات بۆیە لە زۆربەی پرۆگرامەكانی تایبەت بە فیلم دەكرێتەوە. شاشەی كامێراكە لەمسییە و 3 ئینجە. چەندین جۆر كێبڵی بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە وەك تیڤی و كۆمپیوتەر و مۆبایل هەیە. تایبەتمەندییەكی دیكەی كامێراكە ئەوەیە بە پرۆگرامی phocus دەتوانی لە رێگای دوورەوە بە ماك یا ویندۆز كۆنتڕۆڵی بكەی.