گۆڕانكاریی نوێ لە ئالیاری تەلەڤزیۆندا

گۆڕانكاریی نوێ لە ئالیاری تەلەڤزیۆندا
ئالیاری تەلەڤزیۆن ساڵیانی ساڵ بریتییە بووە لەو پارچە كانزایەی كە لەسەربان دادەنرێ و وایەرەكی پێوەدەكرێ، جا شێوەی بازنەیی بێت یان چەند پارچەیەكی ئەلۆمنیۆم.. ئالیاری تەلەڤزیۆن ئەگەر لە شوێنی بەرز نەبێت ناتوانێ شەپۆلەكانی كەناڵەكان وەربگرێ.. لەم دواییە ئالیارێكی تیڤی لە پیشانگای ساڵانەی CESدا خرایەڕوو كە جیاوازە لە گشت ئالیارێك..
ئالیاری جۆری Channel Master كە هی كۆمپانیای +Smartennaیە.. شێوازی وەرگرتنی شەپۆلی كەناڵە تییڤەكانی لەگەڵ هی ئالیارە كلاسییەكان جیایە. ئەم ئالیارە پێویست ناكات لە شوێنێكی بەرز دابندرێ، لەكاتی دانانیشی وەك ئەوە وایە حەوت ئالیارت دانابێ و پێویست ناكات بۆ هەر تەلەڤزیۆنێك ئالیارەكە بسوڕینی.. بە داگرتنی دوگمەیەك ئیدی هەموو كەناڵە تەلەڤزیۆنەكان بەباشی و بەبێ گرفت دێنی و هیچ بەربەست و لەمپەرێكیش نابێتە كۆسپ لە رێگای وەرگرتنی شەپۆلی كەناڵەكان..
Top