تەندروستی خۆت بە موبایلەكەت بسپێرە

تەندروستی خۆت بە موبایلەكەت بسپێرە
لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا یەكێك لەو ئامێرانەی سەرنجی ئامادەبووانی پێشانگای راكێشا، ئامێرێك بوو بەناوی (Lenovo Vital Moto Mod) كە وەك پارچەیەك لە موبایلەكانی مۆتۆرلا دەخرێت. ئامێرەكە زانیاری گرنگ و هەستیار لە پەنجەی بەكارهێنەرەكەی بەدەست دێنێت.
زانیارییە هەستیارییەكان بریتین لە زانینی زەختی خوێن، لێدانی دڵ، هەناسەكێشان، ئوكسیژنی ناوخوێن، پلەی گەرمی بە شێوەی ورد و بێ هەڵە دەستنیشان بكات. پاش دەستنیشانكردنی ئەو زانیاریانە، لەكاتی مەترسیدا بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوەو و تەنانەت ئەگەر دكتۆری تایبەتی پێ ناسێندرابی، دۆكتۆرەكە ئاگادار دەكاتەوە. زانیارییە گرنگەكان بۆ ئینتەرنێت دەگوازێتەوە.
Top