كامێرای واقیعی/مەجازی لینۆڤۆ

كامێرای واقیعی/مەجازی لینۆڤۆ
لە پیشانگای ساڵانەی ces2018 دا كۆمپانیای لینۆڤۆ كامێرایەكی واقیعی- مەجازی بەناوی Lenovo Mirage camera خستەڕوو، كە خاوەنی دوو لێنز (عەدەسە)یە بە گۆشەی 180 پلە.. لەگەڵ پلاتفۆرمی دی درێمی گوگلیش دەگونجێت. تەنانەت دەتوانی ڤیدیۆكانی واقیعی- مەجازی 360 پلەش بەرهەم بێنێت. ئەم بەرهەمە نوێترین كامێرای واقیعی- مەجازییە كە لەگەڵ ركابەرەكانی خۆی جیاوازی هەیە. لە خاڵی بەهێزی كامێراكە ئەوەیە كە قەوارەكەی گونجاوە و لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە. لە فۆرماتی نوێی VR180 ی سایتی یوتیوب سوود وەردەگرێ. لە دوو كامێرای فیش ئای 13 میگاپیكسلی سوود وەردەگرێ، دەكرێت ئیفێكتی سێ رەهەندی (3D)ی لە بەرهەمهێنانی وێنەیەكی هاوبەش لەدوو گۆشەی لێكجیاوازەوە دروست بكرێت.
كامێرای ناوبراو لە سێ حاڵەتی وێنەگرتن، فیلم هەڵگرتنەوە و پەخشی راستەوخۆدا سوودی لێوەربگیرێت. بەهۆی وای-فایەوە لەگەڵ موبایل پەیوەند دەدرێت. كێشی كامێراكە 139 گرامە. لەگەڵ گشت ئاپەكانی گوگل و یوتیوب دەگونجێت. رامەكەی دوو گیگابایت و میمۆرییەكەی 16 گیگایە، دەكرێت میمۆری 128 گیگابایتیشی بۆ دابندرێ.
Top