پرۆگرامێك بۆ دانانی پرسیاری تاقیكاری

پرۆگرامێك بۆ دانانی پرسیاری تاقیكاری
دانانی پرسیاری تاقیكاری وەك سەردەمی پێشوو هەڕەمەكی نییە، مامۆستا لە وەرەقەیەكدا چەند پرسیارێك ئامادە بكا، لە سەردەمی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا هەموو شتێك ئاسانكاری تێدا كراوە، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی بواری دەرهێنانی تاقیكاری، پرۆگرامی Schoolhouse Testیە. پرۆگرامێك كە بە توانا زۆرەكانی یارمەتی مامۆستایانی زانكۆ و قوتابخانەكان دەدات كە بە ئاسانی و بە خێرایی پرسیارەكانی تاقیكاری دابنێن، پرۆگرامەكە چەندین شێوازی دانانی پرسیاری تێدایە. مامۆستایان دەتوانن پرسیارەكانیان بە شێوەی وێنە، پرسیارەكانی هەڵبژاردن، پرسیار و وەڵام هەڵبژێرن..
بە جۆرێك 13 جۆر شێوازی ئامادەكردنی پرسیاری تێدایە كە مامۆستایان دەتوانن لە هەر جۆرێك مەبەستیانە هەڵبژێرن..
Top