چاویلكە گرنگەكەی رۆكێد

چاویلكە گرنگەكەی رۆكێد
چاویلكە واقیعی-مەجازییەكان هەرچەندە نەبوونە گشتگیر و بەوجۆرەی پێویستە پێشوازیان لێنەكرا، بەڵام هێشتاش كۆمپانیاكان لە هەوڵی بەرهەمهێنانیدان..
لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا كۆمپانیای چینی (rokid) چاویلكەیەكی هۆشمەندی خستەڕوو.. هەرچەندە دیزاین و رواڵەتەكەی سەرنج راكێش نییە، بەڵام تواناكانی گرنگن..
بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی چاویلكەكە ئەمانەن: ئەگەر پەنجەكانت بكەیەوە دەتوانی فەرمانەكان هەڵبژیری، ئەگەر پەنجەكانت بكەی بە مست، دەتوانی لەنێوان لیستەكاندا یەكێكیان هەڵبژیری.. ئەو وێنانەی بە كامێرای چاویلكەكە دەگیردرێن لە گۆشەی لای راستی چاویلكەكە نیشان دەدرێن. گرنگترین بەشی چاویلكەكە توانای ناسینیەوەی روخسارەكانی هەیە، بەپێی لێكچوون وێنەكان ریزبەندی دەكات، ئەو كەسانەی لەپێش چاویلكەكە رادەوەستن دەیانناسێتەوە و بەراوردیان دەكات بەو وێنانەی لەناو میمۆری چاویلكەكەدان.
Top