سەگە رۆبۆتەكان زیرەكتر دەبن

سەگە رۆبۆتەكان زیرەكتر دەبن
جیهانی تەكنەلۆژیای نوێ، نازاندرێ بەرەو كوێ هەنگاو دەنێت.. پێدەچێ لەداهاتوودا كاریگەری زیاتر لەسەر بوارە كۆمەڵایەتییەكان دابنێت و هێندەی دیكە بەرەو ساردیان بەرێت. لە وڵاتانی رۆژئاواییدا گیاندارانی ماڵی بۆ نموونە سەگ و پشیلە بوونەتە هاودەمی نزیكی مرۆڤەكان... پێدەچێ جیهانی دیجیتالی دنیای گیاندارانی ماڵەوەش تێك بدات، ئێستا سەگ و پشیلەی رۆبۆت بەرهەم هاتوون، هەمان ئەركی گیاندارانی ماڵەوە هەمان خوو كرداری گیاندارانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتی رۆژانە وەك ئاو و خۆراكیشیان ناوێت.. بۆ نموونە سەگی رۆبۆتی Aibo كە ئێستا زیرەكتر و بەهۆشترە لە جاران..
رۆبۆتە سەگەكە هی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنییە كە لە پێشانگای ساڵانەی CES2018دا خرایەروو.. هەرچەندە ئەو سەگە ئەمساڵ پێدەنێتە دووەم ساڵی بەڵام ئەمجارەیان بەهۆشترە و ئەركی زیاتر ئەنجام دەدات..
سەگە رۆبۆتەكە دەتوانێت فەرمانە دەنگییەكان بە زمانی ئینگلیزی تێبگات. وەك پێی بڵێی دانیشە، بڕۆ، تۆقە كردن..تاد.
كامێرایەك لەناولوتی دایە و دوو چاوی زیت و وریای هەیە.. كاتێك لەماڵەوە نابی وەك كامێرایەكی چاودێری كار دەكات. سیستەمی وای-فای هەیە و دەیان جۆر هەستەوەری تێدا بەكارهاتووە. سپیكەرێك و چوار مایكی هەیە. كاتێك دەستی بەسەردادێنی وەك سەگێكی راستی پەرچەكردرار لە خۆی دەنوێنێ.
Top