گۆڕانكارییەك لە جیهانی راوتەردا

گۆڕانكارییەك لە جیهانی راوتەردا
راوتەر (router) ئەو ئامێرەیە، كە ئەركەكەی زۆر ئاسانە، تەنیا گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتە لە مەودایەكی كەمدا، كاتێك هێڵی ئینتەرنێت دەگاتە شوێنی مەبەست بەهۆی راوتەرەوە لەنێوان كۆمپیوتەر و مۆبایلەكاندا هاوبەشی دەكەی.. لە زۆربەی ئەو شوێنانەی هێڵی ئینتەرنێتی لێیە راوتەر دەبیندرێ..
كۆمپانیای asus لە پیشانگای ساڵانەی ces2018دا گۆڕانكارییەكی لە جیهانی راوتەردا پێكهێناوە، لە پێشانگاكەدا دوو راوتەری خستەڕوو كە یەكێك لەوانە لەگەڵ سیستەمی دەنگ بە فەرمانی ئامازۆن ئەلیكسا دەگونجێت.
راوتەری جۆری Lyra Trio، راوتەرێكی قوچەكی شێوەیە، ئالیاری جۆری X3 mimo3 لەسەرە. كۆمپانیای بەرهەمهێن رای وایە ئالیارەكە زۆر تایبەتە و دەتوانێت ئەوكاتەی كە هێڵی ئینتەرنێت زۆر لاوازیش بێت هەر كێشەی بۆ دروست نەبێت.
راوتەری جۆری lyra voice، لە دیزایندا زۆر سەرنج راكێش نییە و زیاتر وەك لایتێكی گەورە دەچێت.. بەڵام لە كاركرد دا راوتەرێكی جیاوازە لەگەڵ گشت راوتەرەكانی دیكە، سیستەمی سێ باندەیە. لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئامازۆن ئەلیكسا دەگونجێت. سپیكەرێكی ستریۆ و مایكێكی تێدایە بەكارهێنەر دەتوانێت بەهۆیەوە فەرمانەكان بە راوتەرەكە بكات.
بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای پرۆگرامی lyraەوە زانیارییەكانی ناو تۆڕەكە لە موبایلەكەی خۆیەوە كۆنتڕۆڵ بكات، ئەگەر كێشەیەكش هەبێت ئەپلكەیشنەكە ئاگادارت دەكاتەوە.
Top