كوادكۆپتەرێكی بچووك و كارامە

كوادكۆپتەرێكی بچووك و كارامە
لە پێشانگای ساڵانەی CES2018دا پشكی شێر وەبەر كوادكۆپتەرەكان Quadcopter كەوت، ئەو ئامێرە هەرچەندە لە وڵاتی ئێمەدا بەباشی گشتگیر نەبووە و زیاتر وەك یاری منداڵانە سەیر دەكرێت، تەنیا هەندێك شوێن بەمەبەستی فیلم هەڵگرتنەوە سوودی لێوەردەگرن.
كۆمپانیای Tello لە پیشانگای ئەمساڵی CESدا جۆرێك لە كوداكۆپتەری خۆی خستەڕوو، كە هەم هەرزانبایی بوو هەم توانایی و كارامەیی زۆری هەبوو.
كوادكۆپتەری ناوبراو قەوارەكەی 41 ملمە. كێشەكەی 80 گرامە. پەڕەكانی 3 ئینجن. مەودای فڕینی 100 مەترن.. خێرایی فڕینی 8 مەتر لە چركەیەكدایە و دەتوانێت هەتا 13 خولەك بە ئاسمانەوە بێت. ئەركی كوادكۆپتەرەكەش ئەمانەن: دۆزینەوەی دیمەنی وێنەگرتن.. ئاستی زەختی هەوا.. وێنەگرتنی بە هەردوو شێوەی فیلم و وێنە.. توانای بڵاوكردنەوەی شەپۆلی وای-فای بۆ ئەوەی لە بەرزاییەوە زیاتر لێی سوودمەند بن..
Top