لاپتۆپی دووانەی XPS 15

لاپتۆپی دووانەی XPS 15
تەبلێت و لاپتۆپ دوو ئامێری تەكنەلۆژی لێكجیاوازن، رەنگە هەردووكیان ئەركی یەكتر ئەنجام بدەن بەڵام ستایل و دیزاینیان جیاوازە و بەكارهێنەرەكانیشیان كەسانی تایبەت بەخۆیانن..
لەم ساڵانەی دواییدا جۆرێك لە لاپتۆپ بەرهەم هاتووە، كە شاشەكەی سەری هەڵدەگرێت و دەبێتە تەبلێت، بەم جۆرانە دەگوترێت "هیبرێد" واتە دووانە و ئەوەی دوو ئەرك ئەنجام دەدات..
لە پیشانگای ces ساڵانەدا كۆمپانیای دێڵ، لاپتۆپێكی هێبریدی خستەڕوو كە بە جۆری XPS15 ناسراوە. ئەم لاپتۆپە بە یەكێك لە بەهێزترین لاپتۆپەكانی جیهان ناسراوە.
بەشی سەرنج راكێشی لاپتۆپەكە، كیبۆردەكەیەتی، رەنگە كە سەیری بكەی جیاوازییەكی ئەوتۆ لەگەڵ كیبۆردێكی ئاسایی نەبینی، بەڵام لە راستیدا سیستەمێكی نوێیە و لە تەكنەلۆژیای موگناتیسی سوود وەردەگرێت، چونكە لە ژێرەوەی هەر دوگمەیەك موگناتیسێك داندراوە. كاتێك دوگمەكە دادەگری هەست پێدەكەی ئاسانتر دادەگیردرێن. كارتی شاشەكەی لە بەهێزترین كارتی شاشەی لاپتۆپە.. پرۆسیسەرەكەی جۆری i5 یا i7ە. رامی 8 هەتا 16 گیگابایتە. شاشەیەكی K4 لەمسی هەیە. هارد یا میمۆرییەكەی 128 گیگا هەتا 1 ترابایتە و لە جۆری SSDیە. قەڵەمێكی لەمسی لەگەڵدایە.
Top