هاردێكی دەرەكی پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە
![هاردێكی دەرەكی پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/hardekedarake.jpg )
لە پیشانگای ساڵانەی cesی ئەمساڵدا هاردێكی پورتێبڵ خرایە روو كە بە جۆری LaCie DJI Copilot ناسراوە، هاردێك بۆ بەكارهێنانی پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە.
هاردی پورتێبڵ ئامرازێكە بەگشتی بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی قەبارەیەكی زۆری زانیاری سوودی لێوەردەگیرێت بەڵام بۆ دەستكاری كردنی فایلەكانی سەر هاردەكە پێویستی بە كۆمپیوتەرە. بەڵام هاردی ناوبراو بۆ دەستكاری كردنی فایلەكانیش پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە.
هاردی LaCie DJI Copilot بەهۆی شوێنی پۆرتی جۆراوجۆر و شاشەیەك كەلەسەر هاردەكە هەیە، ئەركەكانی بەكارهێنەر ئەنجام دەدات، هەموو جۆرە پۆرتێكیشی هەیە (پۆرت: واتە كەلێنی دانانی كێبڵ بۆ ئامێرەكان)... دەتوانی موبایل، كامێرا، لاپتۆپ، تەبلێتی پێوە پەیوەند بدەی و هاردەكە بۆخۆی فایلەكانی سەر ئەو ئامێرانە لەخۆیدا خەزن دەكات. قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لەم هاردەدا دەگاتە 2 ترابایت..
كۆمپانیای بەرهەمهێن رایدەگەیەنێ كە ئەم هاردە زیاتر تایبەتە بە وێنەگران و فیلم هەڵگرەوەكان بۆ ئەوەی ئەركەكانیان ئاسانتر بێت و بۆ مەبەستێكی زۆر بچووك وەك گواستنەوەی فایلەكان پێویستیان بە كۆمپیوتەر نەبێت بەڵكوراستەوخۆ فایلەكانیان بۆ سەر هاردەكە بگوازنەوە..