كامێرای 3D بۆ گشت كۆمپیوتەرێك

كامێرای 3D بۆ گشت كۆمپیوتەرێك
لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018دا كۆمپانیای HP كامێرایەكی خستەڕوو كە بە یەكێك لە پڕ سوودترین كامێرای 3D ناسراوە. كامێرایەكی سێ دۆری 3D بۆ وێنەگرتن لە شتەكانی دەوروبەر و راستەوخۆ دانیان لە پرۆگرامی تایبەت بەو مەبەستە هەر لە خودی كۆمپیوتەرەكەتدا.
كامێرای HP Z 3D لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ كۆمپیوتەرێكی دیكە دەگوازرێتەوە، دەكرێت لە هەر شاشەیەك بدرێت. گرنگترین بەشی كامێراكە بوونی شاشەیەكە لە سەرەوەی كامێرا.. جگە لە كاری سێ رەهەندی دەكرێت وێنە و بەڵگەی دوو رەهەندیشی پێ تۆمار بكرێ. كامێراكە ئەو وێنانەی دەیانگرێت بە كوالیتی زۆر بەرز و وردبینییەكی زۆرەوە دەیانگوازێتەوە بۆناو كۆمپیوتەرەكە.. كامێراكە ئەركی سكاینەری سێ رەهەندیش ئەنجام دەدات..
Top