ماوسێكی تایبەت كێشی كەم و زیاد دەكات

ماوسێكی تایبەت كێشی كەم و زیاد دەكات
لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا چەندین ماوسی بە تایبەتی جیاوازەوە خرانەڕوو، یەكێك لەوانە ماوسی گەیمی Rival 600 بوو. ماوسێك كە بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێت كێشی كەم و زیاد بكات و هەروەها وردبینیەكەی یەكجار زۆرە وردبینی CPI 12000 ئەمەش بۆ ماوس یانی خێراییەكی یەكجار زۆرە..
تایبەتمەندییەكی دیكەی ماوسەكە ئەوەیە كە بەكارهێنەر دەتوانێت ماوسەكە لە هەواشدا بجوڵێنێ، یانی ئەگەر ماوسەكە بەدەستەوە بگرێت و لەسەر پەدیش نەبێت، دیسان دەتوانێت كاری پێبكات، ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوە باشە كە جار هەیە بەكارهێنەر لەگەڵ دەستی خۆی ماوسەكە لە شوێنی خۆی لادەبات.. تایبەتمەندییەكی دیكەش ئەوەیە بەكارهێنەر دەتوانێت هێمای ماوس كە لەسەر شاشەیە وەك (تیر)ێك دەچێت لە شوێنی خۆی بوەستێنێ و جوڵەی پێنەكات، چونكە زۆر جاران ئەو هێمایە بێ ئەوەی بەكارهێنەر بێت بۆ ئەم لاو ئەولا دەڕوات..
هەشت تۆپی بچووكی 4 گرامی لەناو ماوسەكەدایە، بەكارهێنەر دەتوانێت بەهۆیانەوە كێشی ماوسەكە كەم و زیاد بكات.
Top