ئامێرەكانی پاڵاوتنی هەوا دەبنە پێداویستی ژیان؟!

ئامێرەكانی پاڵاوتنی هەوا دەبنە پێداویستی ژیان؟!
هەوای شارە مەزنەكان بۆ هەڵمژین نابێت، بەهۆی پیسبوونی ژینگەی شارە مەزنەكان و تێكەڵبوونیان بە دۆكەڵی كارگە و ئۆتۆمبیلەكان، ژیانیان ئەستەم كردووە و هەوای پاك نەماوە.. بۆیە لەمەولا دەبێت ئامێرێكی دیكە لە پاڵ ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی تر لە ماڵەوە هەبێت. ئەویش ئامێری پاڵاوتنی هەوا بۆ ئەوەی هەوایەكی پاك هەڵمژین..
كۆمپانیای LG لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا دوو ئامێری پاڵاوتنی هەوای خستەڕوو، لێرەدا بە كورتی باسیان دەكەین.
ئامێری puriCare كە هەستەوەری چاودێری هەوای تێدایە، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی تۆز و خۆڵی ناو هەوا ئەوكاتەی كە لە ماڵەكەدا كەسێك هەبێ هەڵدەمژێ، واتە بەو مانایەی ئەگەر كەسێك لەماڵەوە نەبێت ئامێرێكە كار ناكات.. نە تەنیا ئەوە ئەگەر هەست بەوە بكات هەوای ماڵەوە پاكە و پێویستی بە پاككردنەوە ناكات، ئامێرێكە كار ناكات.
ئامێرەكە بە هەر چواردەوری خۆیدا دەسووێت. پاككەرەوەیەكی بەهێزە.. دەتوانێت هەوای پیس ئەگەر زیاتر لە حەوت مەتریش دوور بێت هەڵمژێت، ئەو ئامێرە بۆ ژوورە گەورەكانیش دەگونجێت..
ئامێرێكی دیكەی LG ئامێری جۆری dualcool thinQ بوو. ئامێرێك كە بە دەنگی ئەندامانی ماڵەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، ئەندامانی ماڵەوە دەتوانن پێی بڵێن تكایە هەوا پاك بكەوە، ئیدی ئەویش دەست بەكار دەكات. ئامێرەكانی پاڵاوتنی هەوا دەنگیان هەیە، بەڵام ئەو ئامێرەی ئاماژەمان پێدا دەنگێكی ئەوتۆی نییە. بەپێی كەمی و زۆری ئەندامانی ماڵەوە كار دەكات، ئەگەر ئەندامانی ماڵەوە زۆر بن، زیاتر هەوای پاك بەڕێ دەكات.
Top