سێ شاشە لە یەك شاشەدا كۆدەكاتەوە

سێ شاشە لە یەك شاشەدا كۆدەكاتەوە
یەكێك لەسەرنج راكێشترین ئەو ئامێرە تەكنەلۆژیانەی لە پیشانگای ساڵانەی CESدا خرایە روو، ئامێری ROG Bezel-free بوو، بەهۆی ئەوەوە دەكرێت سێ شاشە بكرێت بە شاشەیەكی گەورە. بەبێ ئەوەی كە مەودای شاشەكان دەربكەوێت و هەستی پێبكرێت.
ئەم ئامێرە زیاتر ئەركی نەخشەسازەكان، ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن و هەروەها ئەوانەی خەریكی گەمەی ئەلكترۆنین بە سوودە.
لە ئامێری ئاماژە بۆ كراودا، شریتی لێنزی هەیە كە بە دانانی لەلای یەك لە شوێنی پێك گەیشتنی شاشەكان وا دەكات هیچ مەودایەك لەنێوان شاشەكان نەبیندرێ.. ئەم ئامێرە جگە لەو شوێنانەی ئاماژەم پێدا، دەكرێت لە هۆڵەكانی وانەوتنەوە، شوێنی فێركارییەكان سوودی لێوەربگیرێت..
Top