سینەمایەك تەنیا بۆ خۆت

سینەمایەك تەنیا بۆ خۆت
رەنگە مانشێتەكەی سەرەوە سەرنج راكێش بێت، سینەما بریتییە لە هۆڵێكی گەورە كە تێیدا فیلمێك بە سایزێكی گەورە بە قەد لادیوارێك نیشان دەدرێ و بینەرەكانیشی یەكجار زۆرن.. ئەدی چۆن دەكرێت سینەمایەك بێت تەنیا بۆخۆت.. بەڵێ ئامێری Kopin Eagle ئەركی سینەمایەك ئەنجام دەدات، بەڵام تەنیا بۆ كەسێك!
ئێستا زۆر رێگە هەن كە مرۆڤ ئەو هەموو رێگایە نەبرێت بۆ سەیركردن فیلمێك بچێتە سینەما، هەرچەندە سینەما خۆی چێژێكی تایبەت بەخۆی هەیە، وەك لەسەر تەلەڤزیۆن، یا موبایل یا كۆمپیوتەر سەیری فیلم بكەی.
ئامێری ناوبراویش یەكێكە لەمانە، بەڵام بەو جیاوازییەی وەك لە سینەمایەی راستەقینە دابی، بەڵام لە دونیای دەرەوەش بێ ئاگا نەبی وەك هۆڵەكانی سینەما.. بۆ روونكردنەوەی زیاتر، ئامێرەكە دوو شاشەی هەیە یەكێكیان بۆ سەیركردنی فیلمەكە ئەوی تریان بۆ بینینی جیهانی دەرەوەی فیلمەكە.. شاشەكان تەنیا نیو ئینجن. بەڵام وەك شاشەیەكی سەد ئینجی سەیر بكەی وایە.. هەر ئەوەندەی دیتمان لەمەولا لەبری موبایل هەركەسە و یەكێكی لەو سینەمایە لەسەر كردووە و بەرێگادا دەڕوات...
Top