تەلەڤزیۆنەكانی داهاتوو چۆن دەبن؟

تەلەڤزیۆنەكانی داهاتوو چۆن دەبن؟
تەلەڤزیۆن هەروا دەڕوات بەرەو پێشەوە، قۆناخەكانی پێشكەوتنی تەلەڤزیۆن و موبایل و هەندێك ئامێری دیكە ئەوەندە خێران كە ئەوەی ئەمڕۆ دەبینین سبەی كۆن دەبێت.. كۆمپانیای LG لە پیشانگای ساڵانەی CESدا، تەلەڤزیۆنێكی خستەڕوو كە پێی دەگورێت تەلەڤزیۆنی ئایندە..
تەلەڤزیۆنی ئایندەی كۆمپانیای ناوبراو پێی دەگورێت ThinQ بەهۆیەوە دەتوانی سەدان فەرمان بە دەنگ بە تەلەڤزیۆنەكە بكەی. لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت وەك ئامێرێكی پێشكەوتوو بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئامێرەكانی ماڵەوە سوودی لێوەربگری، وەك كۆنترۆڵی، گەسكی كارەبا، سیستەمەكانی گەرمی و ساردی، پاڵاوتنی هەوا، رووناكی، سپیكەرە هۆشمەندەكان و زۆر ئامێری دیكە، لەرێگای وای-فای و بلوتوسەوە كۆنترۆڵی بكەی. بینەر دەتوانێ بە دەنگ و بە خێرایی فەرمانەكان بكا، تەنانەت فەرمانی دەنگی بە هەموو زمانێك. بۆ نموونە كاتێك ئەكتەری فیلمێك سەرنجت رادەكێشی بە تەلەڤزیۆنەكە بڵێی "گشت ئەو ڤیدیۆانەی ئەو ئەكتەرەی تێدایە نیشانم بدە" یان "پێم بڵێ چ شوێنێك وەرزشی تۆپێنی هەیە". پێویست ناكات ناوی كەناڵێك بڵێی دەتوانی پێی بڵێی "ئێستا چ كەناڵێك گۆرانی بڵاودەكاتەوە" یان دەتوانی داوای لێبكەی "هەركاتێك فیلمەكە تەواوبوو بكوژیەوە"..
Top