رۆبۆتێك بۆ ئەنجامدانی گشت ئەركێك

رۆبۆتێك بۆ ئەنجامدانی گشت ئەركێك
پیشانگای ئەمساڵی CES بەشێكی زۆری بۆ رۆبۆت تەرخان كرابوو، گەلێك كۆمپانیا رۆبۆتەكانیان خستنەڕوو، وەك ئێل جی و تویوتا و سامسۆنگ..تاد. یەكێك لەو رۆبۆتانە رۆبۆتی Aeolus كە تایبەت بوو بە هێنانی خواردنەوەكان..
ئەركی رۆبۆتەكە رەنگە باڕ و كۆفی و شوێنی خواردنەوەكان بێت، بەكارهێنەر دەتوانێت فەرمانی پێبكات كە چ خواردنەوەیەكی بۆ بێنێت.. كۆمپانیای بەرهەمهێنەر، رایدەگەیەنێ كە ئەركی رۆبۆتەكە تەنیا هێنانی خواردنەوەییەكان نییە، بگرە دەكرێ وەك هاوكارێك لەماڵەوە ئەركی پێ بسپێری بۆ دانانەوەی كەلوپەلەكان لە شوێنی خۆی.
رۆبۆتەكە لە ماڵەوە دەسوڕێتەوە، هەر شتێك لە شوێنی خۆی نەبێت هەڵیدەگرێت و لە شوێنی خۆی دایدەنێتەوە، تەنانەت ئەگەر شتێكیشت لێ ون بێ دەكرێت هاوكاریت بكات لە دۆزینەوە. جگە لەوەش دەكرێت لەلای چەپی گەسكێكی كارەبایی دابنێی و خەریكی خاوێنكردنەوەی ماڵەوە بێت.
Top