كوداكۆپتەرێك بۆ گرتنی وێنەی رووبەڕوو

كوداكۆپتەرێك بۆ گرتنی وێنەی رووبەڕوو
كوداكۆپتەر ( Quadcopter) ئەو فڕۆكە بچووكانەن كە تایبەتن بە ئەركی وێنەگرتن جا بۆ هەرمەبەستێك بێت، لە پێشوودا كۆداكۆپتەرەكان زیاتر بۆ ئەركی سیخوڕی و نیزامی سوودیان لێوەردەگیرا، ئێستا بۆ كاری تایبەتی و هونەریش سوودی لێوەردەگیردرێت، بەتایبەتی لە بواری سینەمادا رۆڵی گرنگ دەبینێت..
كۆداكۆپتەرەكان گەلێك جۆریان هەیە، لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا ئەو جۆرە فڕۆكانە شوێنی گرنگیان گرتبوو.. یەكێك لەوانە فڕۆكەی بچووكی selfly بوو كە تایبەت بوو بە وێنەگرتنی رووبەڕوو واتە (سێلفی).
فڕۆكە بچووكەكە لەلایەن كۆمپانیای AEE بەرهەم هاتووە. بەهۆی موبایلەوە كۆنترۆڵ دەكرێت. ئەركی گرنگی ئەو كۆداپتەرە ئەوەیە بەرلە خاوەنەكەی دەرواتە شوێنی مەبەست و دەتوانی لەوێڕا وێنەبگرێت، بۆ نموونە كاتێك دەچیە سەر چیا دەكرێت كوداپتەرەكە بەرلەخۆت بگاتە لوتكە و لەوێڕا وێنەتان بگرێت..
فڕۆكەكە بچووكە دەتوانی لەناو كەڤەری موبایلدا جێگای بێتەوە. كامێراكەی بۆ وێنەگرتن، فیلمگرتن و هەروا پەخشی راستەوخۆ دەگونجێت.. كوالیتیان فول ئیچ دییە. لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت. دەكرێت وێنەی پانۆرامای پێبگریت. دەكرێت لەسەر شاشەكە شوێنی دیاری بكەی و بە پەنجە دەستنیشانی ئەوێ بكەی فڕۆكەكە راست لەو شوێنە دەوەستێ. دەتوانێت 13 مەتر لە خاوەنەكەی دوور بێت و وێنە بگرێت.
Top