رۆبۆتێكی چاودێر دەبێتە سكۆتەریش

رۆبۆتێكی چاودێر دەبێتە سكۆتەریش
پیشانگای ساڵانەی CES2018، پێشانگای رۆبۆتەكان بوو، رۆبۆت گەلێكی زۆر لەم پیشانگایەدا نیشان دران.. رۆبۆتی چاودێری nimbo یەكێك بوو لە رۆبۆتانە.. كە سەرەڕای چاودێری و پاسەوانی، ئیزنی بە بەكارهێنەرەكانیش دەدا سواریشی بن و بۆ مەودایەكی كەم بیانگوازێتەوە..
رۆبۆتە چاودێرییەكان زیاتر، ئامێرێكن كە لە شوێنی خۆیان ناجوڵێن و مەودایەك دەخەنە ژێر چاودێری خۆیان، بەڵام دوو كۆمپانیای (تورنینگ ڤیدیۆ و سێگ وای) پێكەوە رۆبۆتێكیان بەناوی نیمبۆ بەرهەم هێناوە كە سەرەڕای چاودێری دەكرێت وەك ئامێرێكی بچووكی سواربوونیش سوودی لێوەربگری..
رۆبۆتی نیمبۆ جۆرێك دروستكراوە كە لە شوێنێك بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی پاسەوانی دەدات و راستەوخۆ ڤیدیۆیی شوێنەكە بۆ كەسانی بەرپرس دەنێرێ، هەركاتێكیش دیمەنێكی گوماناوی دیت دەستبەجێ بەرپرسەكەی ئاگادار دەكاتەوە و دەتوانێت بۆ ماوەیەكیش بەدوای شتە گوماناوییەكەدا رابكات.. رۆبۆتە پاسەوانەكە دەتوانێت بەسەر تاسە و لەمپەرەكانی رێگادا بازبدات و بەهۆی بچووكیەوە بە شوێنە تەنگەبەرەكانیشدا بڕوات.. كاتێك پێویستی بە شەحن بێت خۆی ئۆتۆماتیكی دەچێتە شوێنی شەحن ...
Top