كاتژمێرێك بۆ رێنیــشاندەری رێگاوبان

كاتژمێرێك بۆ رێنیــشاندەری رێگاوبان
كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی لە پیشانگای ساڵانەی CESدا، زۆر كاتژمێری زیرەكیان خستەڕوو، كۆمپانیای كاسیۆش كە مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە لە بەرهەمهێنانی كاتژمێردا، كاتژمێرێكی تایبەتی خستەڕوو، تایبەتمەندیی و كاراییەكانی لە گشت كاتژمێرەكانی دیكە جیاوازە..
كاتژمێری كاسیۆی جۆری GPR B-100- دەتوانێت لە لە كەشوهەوای 20 پلە خوار سفر و قوڵایی 200 مەتر لە ژێر ئاودا بەباشی كار بكات. بە شەحنكردنەوەی كاتژمێرەكە دەكرێت تا 33 كاتژمێر كار بكات، بەڵام ئەگەر لە دەرەوە و لە بەر هەتاو بی دەتوانی ماوەیەكی زۆرتر سوودی لێوەربگری، چونكە بە تیشكی خۆریش شەحن دەبێتەوە.. كاتژمێری ناوبراو هەم بە وایەر و بەبێ واریش شەحن دەبێتەوە. جگە لە كاراییەكەی كۆمەڵێك كریستالی گرانبایی كاتژمێرەكەیان سەرنج راكێشتر كردووە..
تایبەتمەندی هەرە گرنگی كاتژمێرەكە لە سیستەمی GPSی بەهێزی دایە كە یارمەتی بەكارهێنەرەكەی دەدات لەهەر شوێنێك بێت رێنوێنی بكات بۆ ئەوەی كە بگاتە شوێنی مەبەست، بەتایبەتی ئەو كەسانەی گەشتیارن و رێگا ون دەكەن و یان لە دەشتایی و چیاكاندا دەمێننەوە و كورترین رێگایان نیشان دەدات، جگە لەوەش دەستنیشانی شوێنە جوگرافییەكە و تایبەتمەندی شوێنە جوگرافییەكە وەك بەرزی و نزمی و شێوەی پێكهاتەكەی دەكات...
Top