پرۆگرامێك پێویستە لەسەر هەر كۆمپیوتەرێك هەبێت

پرۆگرامێك پێویستە لەسەر هەر كۆمپیوتەرێك هەبێت
ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەرن دەزانن، لە كۆمپیوتەردا بۆ هەر پارچەیەكی كۆمپیوتەر ناسینێك هەیە كە دەبێ بە مەزەلبۆردی بناسێ، ئەم پرۆگرامۆكانە پێیان دەگوترێت درایڤ، «driver» یان بە واتای زمانی بازاڕی (تەعریف) ئەوەی كە دەچیە لای شارەزاییەكی بواری كۆمپیوتەر دەڵێت دەبێت تەعریفی پارچەكانی وەك دەنگ و رەنگ و كیبۆرد و ماوس و بەگشتی هەر پارچەیەك لە كۆمپیوتەردا هەبێ بەهۆی ئەو تەعریفانەوە كار دەكەن...
پرۆگرامی TweakBit Driver Updater ئەو پرۆگرامەیە كە پێویستە لەسەر هەر كۆمپیوتەرێك بێت بۆ ئەوەی تووشی گرفتی نەمان یان كێشەی درایڤەكانت نەبێت.. درایڤەكان هەمیشە لەلایە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەوە نوێدەبنەوە و كێشەكانیان چارەسەر دەبن، پرۆگرامی ناوبراو ئەركی نوێكردنەوەی درایڤەكان دەگرێتەخۆی..
پرۆگرامەكە كۆمپیوتەر یا لاپتۆپەكە لە بوونی هەر گرفتێكت ئاگادار دەكاتەوە. كاتێك ئەو پرۆگرامە دەخەیە سەر كۆمپیوتەر دەتوانی راستەوخۆ لە دووسەد هەزار درایڤ سوود وەربگری..
Top