ستاندێك بۆ تۆماركردنی رووداوە وەرزشییەكان

ستاندێك بۆ تۆماركردنی رووداوە وەرزشییەكان
كامێراكانی ئەكشن، پیشەیی، چاودێری لە پیشانگای ساڵانەی CESدا سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆ راكێشا، یەكێك لەو ئامێرانەی كە سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا، ستاندنێك واتە (پایەیەك) بوو، كامێرا یا موبایلی لەسەر دادەنرێ و بۆ بۆ تۆماركردنی وێنە جوڵەدارەكان سوودی لێدەبیندرێ، پایەی كامێرای Taro Tracking هیچ سنووردارییەكەی بۆ تۆماركردنی وێنە جوڵەدارەكان نییە..
بەهۆی پایەی كامیرای ناوبراو پێویست ناكات بەكارهێنەر دوای سوژەكەی بكەوێت بۆ وێنەگرتنی بەڵكو پایە جوڵەدارەكەی كامێرا هۆشمەندانە سوژەكە دەناسێت و وێنە لێ هەڵدەگرێتەوە.. لە پایە جوڵەدارەكانی دیكەدا ئەگەر سوژە زۆر بە خێرایی جوڵە بكات یان لە نێوان كامێرا و سوژەدا لەمپەڕێك دروست بێت كامێراكە تووشی سەرلێشێوانێك دەبێت، بەڵام لەو پایەیەدا وانییە و ئۆتۆماتیكی بە دوای سوژەكەدا دەخولێتەوە..
ستاندی ناوبراو دوو ڤێرژنی تایبەت بە كامێرا و موبایلی هەیە.. چۆنییەتی كاركردی پایەكە بەم شێوەیە دیمەنە جوڵەدارەكە جا ورەزشكارێك بێت یان گیاندارێك ئامێرێكی پێ بێ كە ئەو ئامێرەش پێشووتر بەهۆی سیستەمی تیشكی سەروی سور لەگەڵ پایەی كامێراكە پەیوەند دراوە و، ئیدی پایەی كامێراكە بەدوای ئامێرەكەدا دەسووڕێت..
Top