مۆبایلی هۆنەر 7X بەباشترین نرخ و شاشەی تەواوە كەوتە بازاڕی عیراق

مۆبایلی هۆنەر 7X بەباشترین نرخ و شاشەی تەواوە كەوتە بازاڕی عیراق
ماركەی ئەلكترۆنی هۆنەر پێشەنگ لە سمارت فۆن كە بەشێكە لەگروپی هواوی، تازەترین بەرهەمی لە گروپی Honor X نمایش كرد كە ئەویش مۆبایلی هۆنەر X7، ئەزمونێكی بێ وێنە لەسەیركردن بەشاشەیەكی تەواو بەنرخێكی گونجاو كەدەگاتە 250 دۆلاری ئەمریكی .
ئامێری هۆنەر X7 یەكەم سمارت فۆنە كەشاشەی تەواوی بەتەكنەلۆژیای FHD بەپێوەری 5.93 ئینج بەستایلێكی بێ چوارچێوە، كوالیتی بەرز لە نمایش و تەواوكەرێكی جوان لە نێوان شاشە و پەیكەر، بەمانای ئەوەی بەكارهێنەران دەتوانن چێژ لە وێنەی سەرسورهێنەر وەربگرن لە مۆبایلێك كە قەبارەكەی بچووكە لەگەڵ ناو لەپی دەست دەگونجێت .
لەگەڵ شاشە گەورەكەی بێ چوارچێوە مۆبایلی هۆنەر X7 كامیرای دواوەی دوو زوومی هەیە بەكوالێتی 16 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل كەجەخت لەسەر وێنەكە دەكاتەوە بەمانای ئەوەی بەدەستهێنانی وێنەی پیشەگەرانە، لەگەڵ بوونی پرۆسێسەری بەهێزی Kirin659 لەیەكەی چارەسەری وێنەكان، هۆنەر X7 ئەزموونێكی بێ هاوتا و بەم نرخە گونجاوە لەبەردەست دادەنێت .
لەدوای خستنە بازاڕی ئەم ئامێرە تازەیە، كریس سان بایگۆنگ جێگری سەرۆكی هۆنەر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا گوتی : مۆبایلی هۆنەر X7 ئەوەی دەرخست كە ئێمە توانامان هەیە ئەو گەنجانەی كەبایەخ بەتەكنەلۆژیا دەدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا ئامێری بێ وێنەیان پێشكەش بكەین بەنرخێكی سەرنج راكێش كە ركابەری هاوتاكانمان دەكات لەم بوارە، ئەم ئامێرە هەموو پێشبینیەكان تێدەپەرێنێت بەباشترین شاشە و داواكاریەكانی بەكارهێنەران جێبەجێدەكات و بەنرخێكی گونجاو دەفرۆشرێت بەشێوەیەكی سەرنجراكێش .
شاشەی تەواوی سەرنجراكێش لە هۆنەر
* مۆبایلی هۆنەر X7 شاشەكەی بەپێوەری 5.93 ئینج بە رێژەی 18:9 بەتەكنەلۆژیای FHD لەگەڵ كوالیتی 2160 x 1080 كە رۆشنایی زیاتر دەدات، بەهۆی پەیكەر و لێوارە بازنەیەكانی بەكارهێنەر دەتوانی هەست بە ئەزمونی داهاتوو بكات .
* مۆبایلی هۆنەر X7 شاشەكەی 18:9 رێگادەدات ئارەزوومەندانی یاریكردن بە جۆش و خرۆشەوە یاری بكەن، هەروەها رێژەی 21:9 لەهۆڵەكانی سینەما وادەكات سوود لەتەواوی شاشەكە وەربگیرێت و بەكارهێنەر ئەزموونێكی بێ وێنە لەسەیركردنی فیلم تاقیدەكاتەوە .
* مۆبایلی هۆنەر X7 بەرهەم و چێژ زیاتر دەكات بەهۆی ئەركی دابەشكردنی شاشە بەبەكارهێنانی یەك دوگمە، ئەوەش ئەركەكان زیاتر دەكات لە ئیمێل بۆ واتس ئەپ یان یوتیوب بەئاسانی و بەشێوەیەكی خێراتر .
وێنەگرتنی پیشەگەرانە
* كامیرای دواوەی دەبل زوومی مۆبایلی هۆنەر X7 بەكوالیتی 16 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل وینەی كەسەكان و دیمەنەكان بەبەرزترین كوالیتی دەگرێت و لەماوەی 0.18 چركە وێنەكە ئامادەدەكات ئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی تواناكانی وێنەگرتنی پیشەگەرانە لە ئامێرەكە هەبێت و بەكارهێنەران دەبن بە وێنەگری پیشەگەر .
توانایەكی بێ وێنە
* مۆبایلی هۆنەر X7 بەپرۆسێسەری كیرین 659ی هەشت ناوكی بە فریكوێنسی 2.6 گیگاهێرتز كاردەكات، رامەكەی 4 گیگابایتە و ئەنتەرفێسی EMUI5.1 كەهۆكاری كاركردن و توانایەكی بێ وێنەی پێ دەبەخشێت لە جێبەجێكردنی ئەركە جیاوازەكان و یاریكردن .
* ئامێرەكە توانای خەزنكردنی ناوەوەی دەگاتە 64 گیگابایت و دەرەوەش دەگاتە 128 گیگابایت، رامەكەشی 4 گیگابایتە، ئەوەش رێگاخۆشكەرە بۆ داونلۆدی سەدان زنجیرەی تەلەفزیۆنی بۆ سەیركردنی بەبێ ئینتەرنێت، ئەركەكانی چاككردنی توانای زیرەك و كارگێری دۆسێیەكان رێگانادات سیستەمی ئەندرۆید تێك بچێت .
پاتریەك كەزۆرترین كات بەردەوام دەبێت
* لەگەڵ بوونی شاشەیەكی تەواو، مۆبایلی هۆنەر X7 بۆ ماوەی رۆژێك كاردەكات بەبێ ئەوەی پێویستی بە شەحنكردن هەبێت بەهۆی پاتریەكەی كە بەهێزی 3340 ملی ئەمپێرە، هەروەها تەكنەلۆژیای پاشەكەوتی وزە وا لەبەكارهێنەران دەكات چێژ لە زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان وەربگرن یان بۆ 91 كاتژمێر گوێبیستی مۆسیقا بن دوای ئەوەی یەك جار ئامێرەكە شەحن دەكەنەوە .
Top