پرۆژكتەرەكەی ئۆپتیما بـە تایبەتمەندی جیاوازەوە

پرۆژكتەرەكەی ئۆپتیما بـە تایبەتمەندی جیاوازەوە
لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا چەند كۆمپانیایەك، چەند پرۆژكتەرێكیان خستەڕوو، بەڵام ئەوەی كۆمپانیای ئۆپتیما لەگەڵ پرۆژكتەرەكانی دیكە تایبەتمەنی جیاوازی هەبوو.. پرۆژكتەری ئۆپتیما كە بە UHD51A ناسراوە، كوالیتی نیشاندانەكەی K4ە و بۆ نیشاندانی فیلم و داتا راستەوخۆ بەهۆی سیستەمی ئەلیكسای ئامازۆن واتە بە فەرمانی دەنگ فیلم لە ئینتەرنێت وەردەگرێت.. پرۆژكتەری ناوبراو یەكەم پرۆژكتەرە لە جیهاندا كە لەو سیستەمە سوود وەردەگرێت..
جگە لە سیستەمی Alexa Smart Home كە فەرمانەكان بە دەنگ لە ئینتەرنێت وەردەگرێت، میدیا پلەری تایبەت و سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، شوێنی دانانی دوو كێبڵی HDMI2 لەسەرە.
Top