ئامێرێكی هۆشمەند بۆ چاودێری پێست

ئامێرێكی هۆشمەند بۆ چاودێری پێست
لە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، دوو جۆر ئامێری تایبەت بە چاودێری پێست بەناوەكانی UFO و UFO Miniخرانەڕوو..
ماسكە هۆشمەندەكان ئامێری بچووكن بەڵام بە سوودن، بەهۆی ئەوانەوە دەكرێت بەشێوەیەكی زیرەكانە چاودێری پێستت بكەی..
كۆمپانیای foreo كە تایبەتە بەبەرهەمهێنانی كەلوپەلی جوانكاری و ئارایش ویستوویەتی ئامێرێك بەرهەم بێنی سمارت بێت و تەكنەلۆژیا بۆ ئارایش و جوانكاری بەكار بێنێ.. ئامێرەكە بەهۆی لەرینەوەوە پێستت توند دەكاتەوەو نوێی دەكاتەوە و خانە مردووەكان لادەبات.. تیشكێك لەئامێرەكە دێتە دەر و پێست گەرم دەكات و دواتر سارد دەبێتەوە بەهۆی ئەم سوڕی گەرم و ساردییە پێست گەشتر دەبێتەوە.. بەكارهێنەر دەتوانێت سەرلەبەیانی و سەرلە ئێوارە بەكاری بێنێ و هەتا دوو هەفتەش شەحنی دانابەزێت..
Top