نوێترین ماوسی وایەرلەیس بەبێ باتری

نوێترین ماوسی وایەرلەیس بەبێ باتری
ماوس بە شا كلیلی كۆمپیوتەر دەزاندرێ، بەتایبەتی بۆ كۆمپیوتەری دیسكتۆپ.. لە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەم ساڵدا، كۆمپانیای رێزەر ماوسێكی نوێی خستەڕوو كە وایەرلەیسە و بەهۆی تەكنەلۆژیای هایپەر فلاكس دەتوانێت بەبێ باتری و كێبڵ تەنیا وزەی خۆی لەخۆی لە پادەكەی خۆی وەربگرێ..
ئەو پادانەی كە ماوسەكانیان شەحن دەكەنەوە، داهێنانێكی نوێ نین، كۆمپانیای لاجتیك ساڵی رابردوو لە تەكنەلۆژیای پاوەرپلەی سوودی وەرگرت كە ئەویش ماسەكان بەبێ وایەر شەحن دەكاتەوە. تەكنەلۆژیای هایپەرفلاكسیش بە هەندێك جیاوازییەوە وەك تەكنەلۆژیای پاوەرپلەی دەچێت..
ماوسی 16000 DPIتایبەتە بە گەیمی كۆمپیوتەری و بەبێ گرفت و بەبێ تەواو بوونی باتری دەتوانیت چەند كاتژمێرێك كاری پێ بكەی.
Top