راوتەرێك كێشەی كەموكوڕی تۆڕ ناهێڵێت

راوتەرێك كێشەی كەموكوڕی تۆڕ ناهێڵێت
راوتەر (Router) ئامێرێكە كە شەپۆلەكانی ئینتەرنێت لە بورجەكان یان لە كێبڵەكانەوە وەردەگرێ و بۆ سوود وەرگرتنی بەكارهێنەران بڵاوی دەكاتەوە.. پرۆسەی گەیاندنی ئینتەرنێت بۆ بەكارهێنەر بەم قۆناغەدا دەڕوات، سێرڤێری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، هێڵەكە یا راستەوخۆ بەهۆی كێبڵەوە دەگەیەنێتە بەكارهێنەر، یان بەهۆی بورجەكانەوە.. راوتەر شەپۆلەكان وەردەگرێ و لە مەودایەكی كورتدا بڵاوی دەكاتەوە..
گرفتێكی راوتەرەكان ئەوەیە كە لە هەموو شوێنێك خەت نادەن، بەڵام كۆمپانیای هواوی لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا راوتەرێكی خستەڕوو بەناوی wifi Q2، ئەم راوتەوە كێشەی كەموكوڕی لە خەتدا و ئەو شوێنانەی خەتیان لاوازە چارەسەر دەكات. پرۆسەی چارەسەركردنەكەش لە رێگای كێبڵی كارەبای ماڵەوەیە، راوتەرەكە وایەری كارەبا وەك وەرگری ئینتەرنێت بەكار دێنێت..
راوتەری ناوبراو نزیكەی 16 جۆر ئامێری پێوە پەیوەند دەدرێن و خێرایی وەرگرتنی ئینتەرنێتیش كەمترە لە یەك لە سەدای چركەیەك..
Top