موبایل- لاپتۆپی جیمنی

موبایل- لاپتۆپی جیمنی
لاپتۆپەكان نەیانتوانی ئەركی مۆبایل جێبەجێ بكەن، بەڵام موبایلەكان خەریكە دەبن بە لاپتۆپ و ئەركی لاپتۆپ ئەنجام دەدەن.. بۆ نموونە موبایل- لاپتۆپی Gemini. تەواو وەك لاپتۆپێك دەچێت، بەڵام بە سایزێكی زۆر بچووك، یان وەك وەك مۆبایلەكانی چەند ساڵ لەمەوبەر دەچێت بە زیاد بوونی كێبۆردێك..
(جیمنی) شاشەیەكی 6 ئینجی هەیە، پرۆسیسەرەكەی 10 ناوەكییە.. رامەكەی 4 گیگابایت و میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە.. دەكرێ میمۆری 256یشی بۆ دابندرێ.. لە زۆر رووەوە وەك موبایلێكی زیرەكی ئەندرۆیدی دەچێت. بەو جیاوازییە كە خاوەنی دەكرێت دو سیستەمی ئەندرۆید و لینۆكسی بۆ دابندرێ. هەروەك دەیبینن لە دوو بەشی كیبۆرد وشاشە پێكهاتووە، لە پشتەوەی باترییەكی بەهێز هەیە كە دەكرێت ماوەیەكی زۆر سوود لە لاپتۆپ- موبایلەكە وەربگیرێت.
بۆ موبایل-لاپتۆپی جیمنی دەكرێت ماوس و كیبۆردیش دابندرێ، سەرەڕای ئەوەش دەكرێت شاشەیەكی گەورەیشی بۆدابندرێ.
Top