سیستەمی (Li-Fi) شوێنی سیستەمی وای-فای دەگرێتەوە

سیستەمی (Li-Fi) شوێنی سیستەمی وای-فای دەگرێتەوە
بۆ سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت بە زۆری لە سیستەمی وای-فای سوود وەردەگرن، سیستەمێك كە مەوداكەی لە بلوتوس زیاترە و خێرایشی زیاترە..
لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018 گلۆپی جۆری MyLiFi نیشاندرا كە دەكرێ بڵێین گۆڕانكاری بەسەر سیستەمی وای-فای دێنێ، پەیوەندییەك بە ئەمنییەتییەكی زیاتر، بێ وایەر بەبێ شەپۆلی رادیۆیی، تەنیا لە رێگای گلۆپی LED بۆ ئەو ئامێرانەی كە لە نزیك گلۆپەكەن بەرهەم دێنێ. گلۆپەكە وەك گلۆپی خەو دەچێت كە ئینتەرنێتی خێرا بۆ موبایل و لاپتۆپ دەستەبەر دەكات، لەراستیدا بۆ گەیاندنی ئینتەرنێت بۆ ئامێرەكان پێویست ناكات گلۆپەكە هەڵبكرێت بەڵكو بە دانەگیرساویش ئەركی خۆی ئەنجام دەدات، لای-فای تەكنەلۆژییەكی نوێیە كە خێرایی زیاترە لە وای-فای تا ئەوكاتەی كەسانی دیكە نەبنە لەمپەر لە پێش گلۆپەكە بەهیچ جۆرێك هاك ناكرێت. لای-فای لە یەك چركەدا خێرایی گەیاندنی یەك گیگابایتە.
Top