چاوخشاندنێك بەسەر پیشانگای ساڵانەی CES دا

چاوخشاندنێك بەسەر پیشانگای ساڵانەی CES دا
پیشانگای ساڵانەی CES كە كورتكراوەی دەستەواژەی (Consumer Electronics Show)ە واتە پیشانگای ئامرازی ئەلكترۆنی بەكارهێن...ئەمساڵیش وەك ساڵانی پێشوو لە مانگی یەكەمی ساڵدا لە شاری (لاس و گاس)ی ئەمەریكا بەڕێوەچوو.. بە زۆری رێكەوتی بەڕێوەچوونی پیشانگاكە دەكەوێتە 1/7. بەڵام جار هەیە رۆژێك پێشتر یا دواتر بەڕێوە دەچێت.. ئەم پیشانگایە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1976 لە شاری نیویۆرك بەڕێوەچوو، هەتا ئێستا چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەر شوێنی بەڕێوەچوونەكەی داهاتووە، بەڵام لە ساڵی 1990ەوە هەتا ئێستا لە شاری (لاس و گاس) بەڕێوە دەچێت..
پیشانگای ساڵانەی CES چەند جارێكیش گۆڕانكاری بەسەر رێكەوتی كردنەوەی پێشانگاكە داهاتووە، پێشووتر ساڵانە دوو جار بەڕێوەدەچوو، هاوینە و زستانە.. ساڵ هەبووە چوارجاریش بەڕێوەچووە.. بەڵام لەساڵی 1990ەوە هەتا ئێستا تەنیا لە وەرزی زستان و مانگی یەك بەڕێوە دەچێت...
پیشانگای ساڵانەی CES2018 ئەمساڵ لە 9ی مانگی یەك هەتا 12ی مانگ كرایەوە.. ئەم پیشانگایە پەنجا و یەكەمین پێشانگای ساڵانەی CES بوو. لە پیشانگای ئەمساڵدا نزیكەی 110 هەزار بەشدار بووی پیشەیی ئامادە بوون..(چونكە ئیزن بەكەسی ئاسایی نادرێ سەردانی پیشانگاكە بكات). زیاتر لە 67 هەزار كەس لە ژوورەكاندا بەرهەمەكانی خۆیان ناساند. نزیكەی 7500 راگەیاندنی رەسمی لەجیهاندا لە پیشانگاكە ئامادەبوون و راپۆرتیان ئامادە كرد، 185 هەزار كەسیش سەردانیان كرد. تەنانەت تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری تایبەت بە پیشانگا نزیكەی 5 ملیۆن كەس سەردانی كردووە. سەبارەت بە پێیشانگای CES هەرئەوەندە بەسە كە پرۆفیسۆرێكی جیهانی دەڵێت: ئەمە واشنتۆن نییە جیهان دەگۆڕێت، بەڵكو جیهان لە لاس و گاسەوە دوگمەی گۆڕانی لێدەدرێت.. مەبەست لە پیشانگای تەكنەلۆژی ساڵانەیە و تەكنەلۆژیایە جیهان دەگۆڕێت، سیاسەتیش بە پاڵپشتی تەكنەلۆژیاوە جیهان بەرەو پێش دەبات... لە فایلی ئایتی گوڵاندا زۆربەی ئەو ئامرازە نوێیانە باس دەكرێن كە لەو پیشانگایەدا نیشاندران...
Top