مەچەكبەندێك بۆ چاودێری تەندروستی منداڵ

مەچەكبەندێك بۆ چاودێری تەندروستی منداڵ
لەم چەند ساڵەی دواییدا تەكنەلۆژیای نوێ خزمەتێكی بەرچاوی بە منداڵان كردووە، گرنگییەكی زۆری بە تەندروستی هەم بواری دەروونی و هەم بواری جەستەیی منداڵ داوە.. یەكێك لەم ئامێرە تەندروستیانەیە bempuیە.. كە بەڕای گۆڤاری تایم لە ریزی بەربژێرەكانی تەكنەلۆژیای نوێ لە ساڵی 2017دایە.
ئامێری ناوبراو تین پێوێكە كە وەك مەچەكبەندێك لە دەستی منداڵ دەكرێ و هەركاتێك منداڵەكە تووشی گۆڕانكاری لەناوكاوی گەرمی جەستی بێت وەك سەرمای زۆر یان گەرمای زۆر، ئامێرەكە زەنگی هۆشیاركردنەوە لێدەدات. ئامێرەكە هەتا ئێستا توانیویەتی پارێزەری دە هەزار منداڵ لە هیندوستان و چەند وڵاتێكی دیكە بێت، هەربۆیە بنكەیەكی خێرخوازی دوو ملیۆن دۆلاری وەك پاداش پێ بەخشی. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنی ئامێرەكە دەڵێت: ئامانجمان كەمكردنەوەی رێژەی مەرگی منداڵانە.
Top