چــــاویلــكەی دژە گـــوللـــە

چــــاویلــكەی دژە گـــوللـــە
پاراستنی ئەمنییەت و گیانی ئەو كەسانەی كە ترسیان لەوە هەیە كە تووشی ئەوە ببن تیرۆر بكرێن و تەقەیان لێبكرێ گەلێك گرنگە، چەندین ئامێر و كەرەسەی تایبەت هەن بۆ ئەوەی كە گیانی كەسەكان لەكاتی تەقەلێكراندا بپارێزن بۆ نموونە: جلوبەرگی دژە گوللە، سەیارەی دژە گوللە، لەم دواییانەدا چاویلكەی دژە گوللەش پەیدابوو، چونكە تا ئێستا بیرلەوە نەكرابۆوە ئەو بەشە لە ئەندامی لەش چۆن بپارێزرێ، بە داهێنانی چاویلكەی دژە گوللەش ئەم گرفتەش كۆتایی هات. ئەو چاویلكەی كە دەیبینن چاویلكەیەكی دژە گوللەیە و بەرهەمی وڵاتی ژاپۆنە، گەرچی جامی ئەو چاویلكەیە تەنیا 2 ملمە، بەڵام دەتوانێت زەختی تەنێكی 500 گرامی كە لە بەرزاییەوە بكەوێتە خوارێ ڕابگرێت. هەروەها تەنێك كە 6 ملم بێت و بە خێرایی 170 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا پێیبكەوێت تەنانەت ناتوانێت شوختیش بخاتە جامەكەوە.
Top