خێراترین كامێرا لە جیهاندا

خێراترین  كامێرا لە جیهاندا
رەنگە لەو گرتە ڤیدیۆییانەدا سەرنجتان دابێت كە وەك ئەوە وایە زەمەن بوەستێ، چونكە دیمەنەكە ئەوەندە بەهێواشی دەڕوات كە بینەر سەری سوڕدەمێنێ، بۆ نموونە كەوتنی دڵۆپە ئاوێك، یان تەقینی دەبدەبەیەك، یان شكانی گلاسێك. لەو گرتە ڤیدیۆیانەدا دیمەنەكە ئەوەندە هێواشە كە چۆنییەتی ڕووداوەكان بە باشی هەست پێدەكەی. ڕەنگە پرسیارێكت بۆ بێتە پێش كە بۆ وێنەگرتنی ئەم گرتە ڤیدیۆیانە لە چ كامێرایەك كەڵك وەردەگرن. لەو جۆرە فیلمانەدا كامێراكان خێراییان یەكجار لەسەرێیە بەجۆرێك كە هەزار فرێم لە یەك چركەدا خەزن دەكەن. (كامێرای ئاسایی تەنیا 30 فرێم لە چركەیەكدا خەزن دەكات). لەم دواییانەدا كۆمپانیایەك خێراترین كامێرای جیهانی بەناوی Phantom V1610 هێناوەتە بەرهەم، لەو كامێرایەدا خێرایی تۆماركردنی فیلم بە خێرایی 1 ملیۆن فرێم لە چركەیەكدایە. بۆ نموونە ئەگەر بتهەوێ بەم كامێرایە تەنیا 3 چركە فیلم هەڵبگریەوە و بە خێرایی كامێرایەكی ئاسایی فیلمەكە لێبدەیەوە ئەم سێ چركەیە دەبێتە 28 كاتژمێر!!
Top